کوردستانی

تەرمی هاوڵاتییەک لە سلێمانی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی هاوڵاتییەک لە سلێمانی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی لە گەڕەکى کەنەسورە دۆزییەوە کە لە رۆژی هەینییەوە دیارنەماوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئاداری 2023 بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دواى ئەوەى پێمان راگەیەنراوە کە لە رۆژى هەینییەوە هاوڵاتییەکى شارى سلێمانى دیارنەماوە، دەستمان بە لێکۆڵینەوەکانیان کرد و لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانیمان تەرمى هاوڵاتییەکە بدۆزینەوە".

ئاماژە بەوەکرا، تەرمى هاوڵاتییەکە لە نزیک لە ماڵێک لە گەڕەکى کەنەسورە دۆزراوەتەوە و لەئێستادا تەرمەکەى لەژێر خاک دەرهێنراوە و رەوانەى پزیشکى داد کراوە.

ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشی کرد، دۆزینەوەى تەرمەکە و دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبار لەسەر کەیسەکە لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا روویداوە و هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەیسەکە بەردەوامە، بەڵام پێدەچێت بکوژەکان و هاوڵاتییە کوژراوەکە پەیوەندییان هەبووبێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پیاوەی کوژراوە پیشەی کاسبە و تەمەنی 45 ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی شەش منداڵە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan