کوردستانی

زیندانیانی سیاسی كۆن و نوێ چاوەڕێی بڕیاری حكومەت دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیندانیانی سیاسی كۆن و نوێ چاوەڕێی بڕیاری حكومەت دەكەن
مەودا میدیا-

ماوەی 10 ساڵە ژمارەیەك زیندانی سیاسی مووچە وەردەگرن و بەپێی یاساكەش ئەوان ئیتر مافی وەرگرتنی مووچەیان نییە و دەبێت ژمارەیەكی تر بكرێنە مووچەخۆر بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لە لایەن حكومەت و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون دەرنەچووە.

عوسمان زیندانی، لەكۆمەڵەی زیندانییە سیاسییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو هەشت وەجبەی زیندانییە سیاسییەكان مووچە وەردەگرن و بەپێی یاساكەش ئەو هەشت وەجبەیە تەنها 10 ساڵ بۆیان هەیە مووچە وەربگرن".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئێستا نزیكەی 10 ساڵە مووچە دەدرێتە ئەو زیندانیە سیاسییانەی كە لەو هەشت وەجبەدان، بەڵام دیار نییە ئایا ئەمساڵ مووچەكەیان دەبڕدرێت یان نا، چونكە سەرەتا كە حكومەت بڕیاریدا ماوەی یەك ساڵ مووچە دابەشكرا دواتر بوو بەیاسا، ئەگەر ئەو یەك ساڵەی سەرەتا حساب نەكرێت ئەبێت مووچەی ساڵی 2020یش دابەش بكەن، ئەگەریش وا نەبێت مووچەكانیان كۆتاییان پێ دێت".

وتیشی "لەوەجبەی 10ەوە بۆ 13 ئەوانیش چاوەڕێی ئەوە دەكەن مووچەیان پێ بدرێت و ژمارەیان هەزاران كەس دەبن، چاوەڕێی حكومەت و وەزارەت دەكەین بزانین چی دەكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان