کوردستانی

مەسرور بارزانی داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکات بگەڕێتەوە ئەنجومەنی وەزیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی داوا لە قوباد تاڵەبانی دەکات بگەڕێتەوە ئەنجومەنی وەزیران
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و داوا لە قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی دەکات بگەڕێنەوە ئەنجومەنی وەزیران.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن. لە هەمانکاتدا، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاک و خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بپارێزن، هەروەها پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی".

ئاماژەی بەوەشکرد "جەژنی نەورۆز، هێمای یەکگرتن و یەکڕیزی و سەرکەوتن و ئازادی گەلی کوردستانە. لەم بۆنەیەدا، جەخت لە تەبایی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانمان".

دەشڵێت "هەر بەم بۆنەیەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی هاوڵاتییانی ئازیزمان و خوڵقاندنی کەشێکی ئەرێنی، داوا لە بەڕێزان جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەمەوە، کە لە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز ، بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی  گشت کێشەکان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی ، گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەیەکەوە ، کاربکەین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە