کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی نەورۆزدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری".
ئاماژە بەوەکراوە "دەوامی سەرجەم ئەوبانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە".
بەپێی خشتەکە بێت رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، وەزارەتەکانی داد و ئەوقاف و دەستەی ژینگە و ئەنجومەنی دادوەری و مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی وەبەرهێنان مووچە وەردەگرن.

بیروڕا