کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان پەیام ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان پەیام ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
بزوتنەوەی گۆڕان پەیام ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
 
بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد و رایدەگەیەنێت کە هیوادارن ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان بێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئازاری 2023 بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد و رایگەیاند " هیوادارین ئەمساڵ ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاشتەواییی سەرتاسەری نێوان هەمووان بێت و لە کوردستانێکی ئازاد و سەقامگیر و پڕ خۆشگوزەرانیدا بۆ هەموو رۆڵەکانی گەلەکەمان و خۆشی و ئاسوودەیی بەدیهاتنی خواستەکانی بێت بە هەوڵی هەمەلایەنە".
 
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "بەو هیوایەین کە زاڵببین بەسەر هەموو کۆسپ و قەیرانە نەخوازراوەکانی کە لەئێستادا بەرۆکی گرتووین ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan