کوردستانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی چەند باران باریوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو لە پارێزگای سلێمانی 10 ملیمەترە و زۆرترین رێژەش لە زاخۆ بووە کە 18.2 ملیمەترە بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئازاری 2023 وەزارەتی گواستەنەوە و گەیاندن رایگەیاند "لە کاتەکانی دابارینی کاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی شەو، رێژەی بارانبارین لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک 10 ملیمەتر بووە و لە قەزای خورماتووش 5.4 ملیمەتر باران باریوە ".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەوەشی خستووەتەڕوو "زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە کە 18.2 ملیمەتر بووە و دوای ئەویش پارێزگای دهۆک دێت کە 11.8 ملیمەتر باران باریوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



