کوردستانی

پۆلیسی دهۆک: دوو تەقەکەر لە نەورۆزدا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی دهۆک: دوو تەقەکەر لە نەورۆزدا دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت لە ئاهەنگی پێشوازیکردن بۆ جەژنی نەورۆز چەند کەسێک بۆ دەربڕینی خۆشی تەقەیان کردووە و دوای بەدواداچوون، دوو کەس دەستگیرکران.
 
ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2023 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی پۆلیس چەندین جار هۆشداری داوە سەبارەت بە تەقە نەکردن لە بۆنەکانی نەورۆزدا، چەند کەسێک بە بیانووی دەربڕینی خۆشییەوە بۆ هاتنی جەژنی نەورۆز، تەقەیان کردووە و هێزەکانی پۆلیس دوای لێکۆڵینەوەکانیان توانیویانە دوو کەس لە تەقەکەران دەستگیربکەن ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە دوای بەدواداچوونی وردی هێزە ئەمنییەکانیش چەند کەسێکی دیکە ناسراونەتەوە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بە هەمان تۆمەتی تەقەکردن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan