کوردستانی

قایمقامی قەزای دوکان: زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار هاتوونەتە قەزای دوکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی قەزای دوکان: زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار هاتوونەتە قەزای دوکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە گەشتیارێکی کەمتر هاتوونەتە قەزای دوکان، ئاماژەی بەوەکرد تیمەکانی خزمەتگوزاری و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام لە ئامادەباشیداین.

سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ساڵانی رابردوو سەرجەم ئامادەکارییەکانمان کردبوو بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە گەشتیارێکی کەمتر روویان لە هاوینەهەواری دوکان کرد بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل هاتوونەتە قەزای دوکان و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە، هەروەها زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دوکان".

ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی خزمەتگوزاری و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام لە ئامادەباشیداین و تاوەکو ئەم کاتە هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینداوە کە شایەنی باسکردن بێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan