کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەڕێگەی قەزای بەردەڕەش نزیک گوندی گردەپان روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئاداری 2023 کاتژمێر 5:30 خولەک رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک نزیک گوندی گردەپان روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون".

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی ئۆپڵ ڤیکترای تایبەت و پیکابێکی جۆری تیۆتا روویداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan