کوردستانی
رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم".
ئاماژە بەوەکراوە "سبەى چوارشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەى گەرمیان، لە پێش نیوەڕۆوە بارانبارین رادەوەستێت و پلەکانى گەرما (2-4) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمرۆ".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕیکى زیاتر باران باریوە لەوەى کە بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە ناوچەکانى دیکەش جیاوازى لە نێوان رێژەى بارانبارین لە گەڵ تۆمارکراوەکان هەیە بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین رێژەى بارانبارین جیاوازە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیکە".
س.ر

بیروڕا