کوردستانی

نرخی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا نرخی سەرجەم بەرهەمەکان لە عەلوەدا جێگیرن، ئاماژە بەوەشدەکات پێدەچێت ئێران لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار بدات رێژەی گومرگی بەرهەمەکان بکاتە لە 100%.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی سەرجەم بەرهەمەکان لە عەلوەدا جێگیرن، تەنها کەمێک نرخی خەیار بەرزبووەتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەیە لە ئێرانەوە نرخەکەی بەرزە، بەڵام خۆمان بەرهەمی ناوخۆمان هەیە تاڕادەیەکی کەم کاریگەری دروستکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێدەچێت ئێران لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار بدات رێژەی گومرگی بەرهەمەکان بکاتە لە 100%, ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی زۆرینەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن لە 80% بەرزبنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan