کوردستانی

باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئادار و سبەینێ پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم وە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 8 بۆ 21 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممەئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 25 پلە دەبێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan