کوردستانی

ئەمڕۆ تەرمی نۆ شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە خاکدەسپێردرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ تەرمی نۆ شەڕڤانی  هێزەكانی سوریای دیموكرات بە خاکدەسپێردرێن
مەودا میدیا-

لە شاری حەسەکە بە ئامادەبوونی هەزاران کەس بە مەراسیمێکی تایبەت ماڵئاوایی لە تەرمی نۆ شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئاداری 2023 مەراسیمی ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی نۆ شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە حەسەكە بەڕێوەدەچێت کە لە 15ی ئەم مانگەدا لە باشووری کوردستان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیكۆپتەرەوە گیانیان لەدەستدا.

بڕیارە لە مەراسیمەکەدا بە هەزاران كەس لە ناوچەكانی جەزیرە، فورات، دێرەزوور، رەقە و منبج بەشداری مەراسیمەکە بکەن، هەروەها هەندێک لە بەرپرسانی کوردیش بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.

لە رۆژی 15ی ئاداری 2023 لە باشووری كوردستان دوو هێلیكۆپتەری هێزەكانی سوریای دیموكرات كەوتنەخوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ شەڕڤانی هێزەكانی دژە تیرۆری رۆژئاوای كوردوستان شەهیدبوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan