کوردستانی
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە هاوڵاتییەک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان سێ کەس کەوتنە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، توانراوە دوو کەسیان رزگاربکرێت و ئەوی دیکەشیان خنکاوە و تەرمەکەی نادیارە.
درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان سێ کەس کەوتنە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، توانراوە دوو کەسیان رزگاربکرێت و ئەوی دیکەشیان خنکاوە و تەرمەکەی نادیارە.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان سێ کەس کەوتنە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دووانیان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن، بەڵام ئەوەی دیکەیان خنکاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی خنکاوە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، تیمەکانمان لە گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامن".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 37 ساڵە و ناوی سامان عەبدوڵڵایە.
س.ر
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 37 ساڵە و ناوی سامان عەبدوڵڵایە.

س.ر
بیروڕا



