کوردستانی
دەوامکردن لەم وەزارەتەش کەمکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی کەمکردەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمیش دەوامی کەمکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئازاری 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا دەوامی فەرمانبەران لە سەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمکرایەوە ".
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندندا کەمدەکرێتەوە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بۆ هەر وانەیەک پێنج خولەک و مامۆستایانیش بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانەبن کە وانەیان هەیە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



