کوردستانی
بە بۆنەی نەورۆزەوە یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایەک لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات و جەختدەکاتەوە کە ئەم مانگە بکەنە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میلـلەت بخرێتە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئازاری 2023 مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان.
لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، هەمووان بەدووربن لەهەر كێشە و نەهامەتییەك و بە تەندروستییەكی باشەوە رۆژوو و ئەركە ئاینییەكانیان جێبەجێبكەن، هەروەك هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیانەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بیروڕا