کوردستانی
پێنج ماڵ لە سۆران سوتان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت پێنج ماڵ لە گەڕەکی بەختیاری گڕیگرت بەهۆی شۆرتی کارەباوە و کەسێکیش لەم رووداوەدا برینداربوو.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند "هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی گەڕەکی بەختیاری سۆران بەهۆی کارەباوە بووە، بەڵام یەکێک لە خاوەن ماڵەکان دەڵێت "بەهۆی تەقینی غاز و گڕگرتنی بەرمیلی نەوتەوە بوو کە دواتر ئاگرەکەش تەشەنەی سەندووە و پێنج ماڵی سووتاندووە ".
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان چەندین هاوڵاتی سووتاون و رووداوی تەقینی غازی ماڵێک لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی تراژیترین رووداو بوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 15 ئەندامی یەک خێزان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



