کوردستانی

هاوڕێکەیان خنکا و دوو راوچی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڕێکەیان خنکا و دوو راوچی دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێک لە دەریاچەی دەربەندیخان نقومبوو، سێ کەس کەوتنە ناو دەریاچەکەوە و یەکێکیان خنکا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت دوو راوچییەکەی دیکەمان دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ئاگادارکرایەوە لە نقومبوونی بەلەمێک  لە دەریاچەی دەربەندیخاندا کە سێ کەسی لەناودابووە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "دوای دەرچوونی مەفرەزەکانمان بۆیان دەرکەوتووە ئەو سێ کەسە بەمەبەستی راوەماسی سەردانی دەریاچەی دەربەندیخانیان کردووە و لە کاتی راوکردندا بەلەمەکەیان نقومبووە و بەو هۆیەوە یەکێک لە راوچییەکان خنکاوە و دوانەکەی دیکەیان رزگارییان بووە و رایانکردووە ".
 
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوەشکرد "ئەو دوو راوچییەی کە دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان رایانکردبوو، لەلایەن پۆلیسەوە توانراوە هەردووکیان دەستگیربکەنەوە و دەستیشبگرن بەسەر تۆڕەکانی کە راویان پێکردووە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن