کوردستانی
کوشتارگەی سلێمانی: بەبۆنەی نەورۆزەوە زیاتر لە 500 تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕەکان کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە حەوت رۆژی رابردوودا و بەهۆی نەورۆزەوە 505 تۆن و 750 کیلۆگرام گۆشت رەوانەی بازاڕەکان کراون کە هی ئاژەڵی گەورە و بچووک بوون.
کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگەیاند "بڕی 294 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا، تاوەکو دوێنێ چوارشەممە رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراون، کە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاوبوون بۆ خواردن ".
کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ ئاژەڵی بچووکیش بڕی 211 تۆن و 750 کیلۆگرام گۆشت کە لە رووی تەندروستییەوە گونجاوبوون رەوانەی بازاڕەکانی سنووری سلێمانی کراون ".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی یەک تۆن و 550 کیلۆگرام گۆشتیش کە شیاو نەبوون بۆ خواردن و بەها خۆراکییەکانیان تێدا نەبووە، رەتکراونەتەوە و نەنێردراوەتە نێو بازاڕەکانەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



