کوردستانی
لە سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە دادگای کەرکوک داوایکردبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەیەنێت توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوکەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.
ئەمڕۆ 23ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوکەوە فەرمانێکی دەستبەسەرداگرتنمان پێگەیشت، تیمەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان کرد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو "لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئۆتۆمبێلەوە توانرا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە کە لەجۆری شۆفڵە و دواتر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە ئۆتۆمبێلەکەی پێبووە ".
باسی لەوەشکرد "تۆمەتبار )ه، ع، ع) ساڵی 1993 لەدایکبووە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە، پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک دەکرێتەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



