کوردستانی
بۆچی خشتەی بانگدان لە سلێمانی گۆڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی كاتی بانگەكان لە سنوری سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای توێژینەوەکانمان دەرکەوت لە هەندێک لە نوێژەکاندا پێنج خولەک و هەندێکیان 16 خولەک دواکەوتووە.
ئەمڕۆ 23ی ئازاری 2023 د. محەمەد عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی كاتی بانگەكان لە سنووری سلێمانی رایگهیاند "دوای ئەوەی دیراسەیەکی چڕ و چاودێرییەکی تەواو بۆ کاتەکانی بانگدان لە پارێزگای سلێمانی، دەرکوتووە کە هەندێک لە نوێژەکان پێنج خولەک و هەدێکیان 16 خولەک دواکەوتوون".
سەرۆکی لیژنەکە دەشڵێت "کاتەکانی بانگدان لە هەموو جیهاندا پەیوەستە بە چەند بابەتێکەوە، هەریەک لە بەرزی شارەکە لە ئاستی رووی دەریاوە، نزیکبوونەوەی گۆی زەوی لە خۆرەوە و گۆشەی بینینی خۆر لە هەرێمەوە هۆکارن بۆ گۆڕانکاری لە کاتەکانی بانگداندا".
ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی ئەم دیراسەیەین و بۆ ئەم مەبەستەش دەبوو ساڵانە بەتەواوی چاودێری ورد بکرێت بۆ دانانی خشتەیەکی ورد و نوێ، هەندێک لە نوێژەکان پێنج خولەک و هەندێکیان 16 خولەک دوادەکەوێت، نوێژەکانی بەیانیان 7 بۆ 8 خولەک دواکوتووە و نوێژی عەسریش 12 خولەک دواکەوتووە، نوێژی مەغریبیش رەنگە پێنج خولەک دواکەوتبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



