کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی: ژنێک بۆ نەشتەرگەریکردن لە بەریتانیاوە هاتووە بۆ هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ژنێک لە وڵاتی بەریتانیاوە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرهێنانی بەردی زراو روویکردووەتە هەرێم و بە سەرکەوتووانە توانراوە بۆی ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ 23ی ئازاری 2023 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژنێک کە کێشی 163 کیلۆگرام بوو و نەخۆشی بەردی زراوی هەبوو، رووی کردووەتە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و نەشتەرگەری، لە وڵاتەکەی خۆی هەوڵی زۆری داوە، بەڵام نۆرەی چاوەڕوانی زۆر دوور بووە".
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە "نۆرەی وڵاتەکەی خۆی نزیکەی سێ ساڵ بووە، بەوهۆیەوە کە ئازاری زۆربووە هاتووەتە شاری هەولێر و دواتر پزیشکەکان توانیویانە بە سەرکەوتووانە نەشتەرگەری دەرهێنانی بەردەکەی زراوی بۆ ئەنجامبدەن، لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە و وابڕیارە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



