کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی 400 ملیار دینارەکەی حکومەتی عیراق بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بخەینەڕوو:

1- بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
2- وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رۆژی 14ی ئادار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتووەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.
3- جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرجکراوە و خەرجدەکرێت هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
4- بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخانکراوە و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە.
س.ر
س.ر
بیروڕا