کوردستانی

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "لە نیوەرۆی رۆژی یەکشەممەوە 26ی ئاداری 2023 نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست روو لە ناوچەکانمان دەکاتەوە کە ئەمجارە لە باشووری دەریاکەوە بۆ سەر ناوەراستی عیراق جوڵە دەکات جیاواز لە حاڵەتەکانی پێشتر بارانەکە لەناوچە نزمەکاندا زیاتر و بەخوڕ دەبێت بەراورد بە ناوچە شاخاوییەکان و چەقی ئەم شەپۆلە دەکەوێتە درەنگانی شەوی یەکشەمە تا ئێوارەی دووشەممە 27ی ئاداری 2023 لەو ماوەیەدا لە سەرجەم ناوچەکان کەشوھەوا ناجێگیر و باراناوی دەبێت کە ھەندێک کات ھەورە تریشقە چالاکەبێت و تەرزەش دەبارێت لە ھەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا بەرێژەی 4 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە و خێرای با بە زۆری مامناوەند دەبێت جگە لە رۆژی یەکشەممە کاتەکانی پێش نیوەرۆ بۆ دوانیوەرۆ خێرای با ھەندێک کات تا 40 کم/س چالاکەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچەکان لە 20 تا 60 ملیممەتر ئەگەر ھەیە، ئێوارەی دووشەممە 27ی ئاداری 2023 بە گشتی کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لاواز دەبێت و بۆ رۆژی سێشەممە 28ی ئاداری 2023 کاریگەریەکانی بە لاوازی دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکە و لە ئێوارەدا کۆتای پێدێت ".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan