کوردستانی

سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر کە بە رەگەز عەرەبن.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. س. ج) تەمەن (25 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن (27 ساڵ) بە رەچەڵەک کوردی دانیشتووی موسڵ و (ع. س. ع) تەمەن (26 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (30)ی تایبەت بە نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان راگیران".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan