کوردستانی
بەمشەوە رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی رۆڤیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023 دەوروبەری کاتژمێر 9 لەسەر رێگەی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی رۆڤیا لە نزیک گوندی قەرناز ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بی ئێم وەرگەڕا و ئاگری گرت، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، بەهۆی زۆری سووتانی ئەو کەسانەوە نەتوانراوە رەگەز و تەمەنیان دیاریبکرێت و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی قەزای ئاکرێ کراون.
س.ر