کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا هەڵمەتەکان زیاتردەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
له یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دوكان بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامدا و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك شه‌ربه‌ت و شیرینی خراپبوودا گرت.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و چاودێریكردن و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌ردانی ناوبازاڕی شاری سلێمانیان كرد".
وتیشی "لە هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، زیاتر لە (187) شوێنیان بەسەرکردوەتەوە لەو ژمارە (12) پسوڵه‌ی سەرپێچی و (19) پسوڵەی ئاگادارکردنەوە تۆماركراوه، کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زیاتر له (200) كیلۆگرام شیرینی و بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی هاورده‌كراوی خراپبوو له‌گه‌ڵ بڕێك شیرمه‌نی خراپبوو كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغیبكه‌نه‌وه".
س،ر
س،ر
بیروڕا



