کوردستانی
هاوڵاتییەکی رفێندرا‌و ئازادکرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک و تۆمەتبارێکی دیکەش هەڵهاتووە.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاداری 2023 هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "باندێكی سێ كه‌سی كه دوانییان به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد و یه‌كێكیان عه‌ره‌بە هاوڵاتییەکی عه‌ره‌بیان رفاندووە و داوای 250 هه‌زار دۆلار له كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی".

ئاشکراشیکرد "ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌ی كه له‌گه‌ڵ دوو كورده‌كه باندێكیان پێكهێنابوو هاوڕێی خۆی رفاندووه، دوای ئاشكرابوونی، رایكردووه بۆ به‌غدا و دوو كورده‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیركران، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت له ماڵێكدا له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه توانرا کەسە رفێندراوەکە ئازادبکرێت".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی پلانه ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان وتی "بێگومان له‌و مانگه‌دا خه‌ڵكان شه‌و و رۆژ زیاتر جوڵه ده‌كه‌ن، بۆیە هێزی زیاتر لە ناوشاردا بڵاوەیان پێدەکرێت لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان".
س.ر

بیروڕا