کوردستانی

زەوی بەشێک لە جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک داگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەوی بەشێک لە جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک داگیردەکرێن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان جوتیارانی کورد و تورکمان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوادەکەن ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.

جوتیارانی کورد و تورکمانی گوندەکانی تۆپزاوا و ترکەلان و بلاوە و یایچی و قزلیار و بەشیر و تسعینی کۆن ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاداری 2023 دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن سوپای عیراقەوە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون تیادا گردبوونەوە.

جوتیاران داوایانکرد ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە و لە گردبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و پێویستیش بکات سەردانی بەغدا دەکەن.

ئیداره‌ی پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریداوه‌ نزیكه‌ی 12 هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ زه‌وییه‌كانی كورد و توركمان بكاته‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دابه‌شی بكات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan