کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی دەوام روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی دەوام روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاتووە "سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، بەیانی رۆژی شەممە 25 ئاداری 2023 یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی و نۆڕینگە میللیەکان و نۆڕینگە راوێژکاریەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچە تایبەت)".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆ بۆ ئەو شوێنانەی کەوا رۆژانی شەممە دەوام تێدا هەیە وەکو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی بۆ کاتژمێر 2:00 دوانیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا رۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە وە تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد