کوردستانی

تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە گوندی ئێسیا لە سنووری قەزای شێخان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە ناسنامەی نادیارە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاداری 2023 لەلایەن شوانێکەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە گوندی ئێسیا، دوای چوونی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەسەکە سوتێنراوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام ناسنامەی تەرمەکە دیارنییە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە".

پۆلیسی دهۆک ئاماژە بەوەکرد "پۆلیس بەپێی مادەی 406 دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر رووداوەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan