کوردستانی

پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارانی بە لێزمە دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارانی بە لێزمە دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 25ی ئادار و سبەینێ یەکشەممە 26ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 28 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ یەکشەممە  ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە کانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 24 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە