تەندروستی

تەندروست و بێ زیان؛ لە رەمەزاندا بەم شێوەیە پێنج کیلۆ لە کێشت دابەزێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروست و بێ زیان؛ لە رەمەزاندا بەم شێوەیە پێنج کیلۆ لە کێشت دابەزێنە
مەودا میدیا-

دابەزاندنی کێش لە رەمەزاندا بۆ هەموو کەسێک ئاسان نایەتەدی، بەڵکو پێویستی بە پەیڕەوکردنی سیستمی تەندروستی خواردن و خواردنەوە دەبێت، هەوڵبدە ئەم رێگەیانە بگریتەبەر بۆ ئەوەی رەمەزانەکەت تەندروست بێت و کێشی جەستەشت دابەزێت:

یەکەم: لەکاتی پارشێودا و پێش بانگدان، بەلایەنی کەمەوە دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

دووەم: میوەکانی شوتی و ترێ بخۆ، دەبنە هۆی پاراستنی شیداریی جەستەت.

سێیەم: خواردنە ریشاڵەدارەکان و پرۆتین و کاربۆهایدراتییەکان  لە پارشێواندا بخۆ بۆ ئەوەی بە رۆژ برسیت نەبێت.

چوارەم: لەگەڵ خێزان و خۆشەویستانت نان بخۆ و ئاگاداری خۆت بە لە کاتی نانخواردن، هەروەها لەکاتی سەیرکردنی تەلەڤزیۆن نان مەخۆ.

پێنجەم: دوای بەربانگکردنەوە راهێنانی وەرزشی بکە.

شەشەم: شەوان نیو کاتژمێر بەپێ بڕۆ.

حەوتەم: بە خورما، بەربانگ بکەرەوە.

هەشتەم: گۆشتی سور بخۆ وەکو گۆشتی مانگا، هەروەها گۆشتی سپی وەکو مریشکی بێ پێست و ماسی بۆ ئەوەی پرۆتینی تەندروسیان لێوە وەربگریت.

نۆیەم: میوە و زەڵاتەی زیاتر بخۆ ئەگەر هەستت بە برسێتی کرد لەنێوان بەربانگکردنەوە و پارشێودا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە