کوردستانی

بە‌غدا کۆنترۆڵی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە‌غدا کۆنترۆڵی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

میدیایەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە لەمەودوا بێ رەزامەندى عێراق هەرێمى کوردستان ناتوانێت هیچ نەوتێک هەناردەى تورکیا بکات لەڕێگەی بەندەرى جەیهانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2023 دامەزراوەى میدیایی ئارگوسى بەریتانى لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە "لەمەودوا بێ رەزامەندى عیراق هەرێمى کوردستان ناتوانێت هیچ نەوتێک هەناردەى تورکیا بکات لەڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە".

 ئەو میدیا بەریتانییەش ئەم بڕیارە بە گورزێکى دیکە بۆسەر نەوتى هەرێمی کوردستان ناودەبات، بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، دادگاى پاریس بڕیارى لەبارەى ئەو سکاڵایەوە داوە کە عیراق لە ساڵى 2014 تۆمارى کردووە، ئەویش دژى فرۆشتنى نەوتى هەرێم بووە بە تورکیا لەڕێگەی بەندەرى جەیهانەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan