کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا -
 
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک، دوو کەس بوونە قوربانی و راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2023 راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مەلیکە) بە ماتۆرسکیلێکدا دوو کەس برینداربوون و راستەوخۆ گەیەندرانە نەخۆشخانە ".
 
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو بریندارەی رووداوەکە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون، تەمەنی لێخوڕەکە 16 ساڵە و سەرنشینەکەش کە لەگەڵیدابووە تەمەنی 15 ساڵ بووە، هەردوکیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە دەستی پێکردووە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan