کوردستانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای پاریس راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فەڕەنساوە رایدەگەیەنێت بڕیارەکەیان رێگر نابێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی.
ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوامدەبێت، تا گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی و یاسایی و دەستوری، دووپاتیشی دەکاتەوە هەڵوێستەکانیان بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە سەبارەت بە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد".
ئاماژی بەوەشکرد "حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت و گاز، هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی و لێکتێگەیشتن باش كە لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێن".

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان، جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور كرایەوە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وتیشی "بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندیی حكومەتی عیراق دژی توركیا، رێگر نابێت لە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ حكومەتی بەغدا، لەم چوارچێوەیەدا سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەندیدار".
ر.ع
بیروڕا