کوردستانی
هۆشداری درا، بارانی بەلێزمە دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات و هەورە تریشقە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئادار و سبەینێ دووشەممە 27ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەرۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى، کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات, بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت, هەندێکجار هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکوک و ناوچەشاخاوییەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى بارانبارینى زیاترە، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 20کم لە کاتژمێرێکدا، پلەكانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لە کاتى جیاجیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێک کاتى جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتاى دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 24 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا