کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئاداری 2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی هاتووە "بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار، بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار".

ئەوەشخراوەتەڕوو "فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە هەمو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەندبن، هەروەها پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستوە تاكو 21ی 4ی 2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئه‌گه‌رنا دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكومەت سوودمەند بن و له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌ چیتر نوێ ناكرێته‌وه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan