کوردستانی

مامۆستایانی وانەبێژ: گەر کەیسەکەمان یەکلایی نەبێتەوە بایکۆت رادەگەیەنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی وانەبێژ: گەر کەیسەکەمان یەکلایی نەبێتەوە بایکۆت رادەگەیەنین
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
نوێنەری وانەبێژانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت گەر تاوەکو پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەیسەکەیان یەکلایی نەکرێتەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن بایکۆتی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن.
 
ئەمڕۆ 26ی ئازاری 2023 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری وانەبێژانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش هەڵبژاردنەکان پێویستە کەیسی وانەبێژەکان یەکلابکرێتەوە و بۆ ئەم بابەتە قسەمان لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران قسەمان کردووە و چاوەڕێین بچینە کۆبوونەوەوە لەگەڵیاندا و کەیسەکە بە لایەکدابخەین".
 
نوێنەری وانەبێژان ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەم بارودۆخەی حکومەتی هەرێم تێیکەوتووە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پەروەردە دواکەوتووە، لەم دواییانەدا دانیشتنەکان ئەنجام دەدەین".
 
باسی لەوەشکرد "مامۆستایانی وانەبێژ ئەرکیان لەسەرە و وەک مامۆستایانی میلاک ناتوانن کۆمەڵێک ئازادی وەربگرن وەک مۆڵەتی دایکایەتی و کاتی دەوامکردن و ناوەندەکانی خوێندن و وەرگرتنەوەی بۆ ساڵی داهاتوو، جەختیشیکردەوە کە دەبێت وانەبێژان بەدڵی بەڕێوەبەرەکەی کاتی دەوامەکانی رێکبخات و بڕواتەوە بۆ ماڵەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش