کوردستانی

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی هاوبەشی گرنگیان دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی هاوبەشی گرنگیان دەرکرد
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیار لەسەر چەند پرسێکی هاوبەشی نێوان هەردوولا درا، بڕیاریشدرا کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش بۆ بابەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 10-3-2020 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هەردو وەزارەت بە بەشداری بریکاری وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هەردو وەزارەت کە تایبەتە بەتاوتوێکردنی پرس و بابەتە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وەزارەت. بۆ ئەمەش وتی "تێگەیشتنی تەواومان بۆ گرفتەکانی هەردو کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە کوردستان هەیە، بۆیە هەردو وەزارەت بەیکەوە دەتوانن باشتر لە بارودۆخە تێبگەن و بۆ ئەوەی بە دیدو روئیایەکی هاوچەرخ بتوانین بەسەر کێشەکان زاڵ بین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. دوپاتیشیکردەوە بونی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان هاوکارمان دەبێت بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا".

لای خۆیەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە دوای بەخێرهێنانی وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێشنیازی بەردەوامی دان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردولا بەشێوەیەکی دەوری بەگرنگ زانی، بۆ ئەوەی بەپێی بابەت و پێویستەکانی نێوان هەردو وەزارەت کۆبونەوەی بەردەوام ئەنجامبدرێت.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی بابەتە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا درا کە بریتین لە:

-بەمەبەستی ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی خوێندن لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، هەردو وەزارەت ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ خولی داهاتوی ڕاگەیاندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان، مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا تایبەت بە خۆیان بۆ دیاری بکرێت بەشێوازی گشتی و پارالێل و نەچنە کێبڕکێەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای پێداویستی وەزارەتی پەروەردەو توانای وەرگرتنی زانکۆکان دەبێت.

-بڕیاردرا بەگوێرەی توانا بۆ تاقیکردنەوەی گشتی قۆناخی ١٢ی ئامادەیی سود لە هۆڵەکانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.

-بڕیاردرا کۆنفرانسێکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدرێت سەبارەت بە چەند پرسێک.

-وەزارەتی پەروەردە لیستی ئەو مامۆستایانە ئامادە دەکات کە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی بەکالۆریۆس بدەن لە کۆلێژە بنەڕەتییەکان و دواتر بەگوێرەی ڕێنمایی ئەم بابەتە ڕێکدەخرێت.بڕیاردرا کە بەشێوازێکی دەوری لەسەر ئەو پرسانەی کە هاوبەشن لەنێوان هەردو وەزارەت کۆبونەوەکان بەردەوامیان هەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان