کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئادار و سبەینێ سێشەممە 28ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە  ئاسمان بە درێژایی کاتەکاندا هەوری باراناوی  دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم, لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ دابارین بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، پاشان  بۆ ئێوارە کاریگەریەکەی لە زۆربەی شوێنەکان کەم دەبێتەوە  بۆ شێوەی نمە بارانی پچرپچر لە ناوچە بە لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 19 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت, لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری دابارینی نمە بارانی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و بە رێژەی زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم, لەکاتەکانی شەودا کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 21 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب