کوردستانی

تائێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد تیمێکی تایبەت لە بەسرەوە هاتوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023 کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دەریاچەی دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و تائێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "چەند تیمێکی دیکەش بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانمان هاتوون و ژێر ئاوەکە گەڕاون، بەڵام نەتوانراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە، هەروەها ئەمڕۆش تیمێکی دیکە لە بەغداوە هاتوون بۆ گەڕان بەدوای گەنجەکەدا".

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر نەدۆزرێتەوە، دەبێت چاوەڕێی ئەوەبکەین تەرمەکە سەر ئاوەکە بکەوێت، بەڵام ئێمە لە گەڕان بەردەوام دەبین".

بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئاداری 2023 سامان عەبدوڵڵا لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێتە راوەماسی، بەڵام بەلەمەکەیان لە دەریاچەی دەربەندیخان نوقم دەبێت و لە ئەنجامدا سامان دەخنکێت و دوو هاوڕێکەی دیکەی رزگاریان دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب