کوردستانی
نرخی بەنزین دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین و گاز لە شاری سلێمانی دادەبەزێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023 نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین 25 دینار دادەبەزن، هەروەها نرخی گازیش 50 دینار دادەبەزێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری دابەزینەکە بەهۆی زۆری بەنزین و کەمی خواست دەگەڕێتەوە، هەروەها دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەستیپێکردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین هەبووە".
س،ر