کوردستانی
هۆشدارییەک لە بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی سیستەمی غازی (LPG) داوایان لێدەکات سەردانی بنکەی بەرگری شارستانی سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هاتووە "ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی کە سیستەمی غازی (LPG) بەکاردەهێنن لە ماڵەکانیاندا، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێکانیان پێویستە بەزووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بکات لە سنووری گەڕەکەیدا".
ئاماژە بەوەکراوە "ماوەی 15 رۆژ تەرخانکراوە بۆ ناو تۆمارکردن بە مەبەستی پشكنین و دڵنیابوون لە سەلامەتی سیستمەكەیان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگرینەبەر و سەلامەتی گیانی ماڵ و منداڵی خۆیان و هاوسێكانیان دەكەوێتە ئەستۆ لە کەمتەرخەمیان و رێگەیان پێنادرێت خەزانی غازەکەیان پڕ بکەنەوە".
س.ر