جیهانی
ئێران هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی وڵاتی ئەمریکا نەکەن لەبەر ئەوەی لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیر دەکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە راگەیاندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکە دەکات "ئاگادار بن و سەردانی ئەمریکا نەکەن، چونکە لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیر دەکرێن".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەتایبەت زاناکانی ئێران نابێت سەردانی ئەمریکا بکەن، چونکە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیر دەکرێن".
لە ئێستادا چەندەها زانا و هاوڵاتی و سەرمایەداری ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە پێشلکردنی سزاکانی سەر ئێران دەستگیرکراون.