گێتی
هینری کیسنجەر: ئەمەریکا و چین توانای ئەوەیان هەیە جیهان وێران بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی دەدات لە دەستپێکردنی شەڕی سارد لەنێوان وڵاتەکەی و چین، ئەوەش بە رووداوێکی وێرانکەری جیهانی ناودەبات.
هینری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی ئیسپانی دەڵێت "شەڕی سارد لەنێوان ئەمەریکا و چین دەستیپێکردووە".
ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوو دەوڵەتەکە خاوەن ئابوورییەکیی لەیەکچوون، ئەوەش وادەکات شەڕی دووەمی ساردی جیهانی لە یەکەم نەچێت کە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتیی سۆڤیەت روویدا.
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت "پێشتر هۆشداریمان دابوو لە دەستپێکردنی شەڕێکی نوێی سارد لەنیوان ئەمەریکا و چین، ئەوەش دەبێتە هۆی روودانی کارەساتی گەورە کە هەموو جیهان دەگرێتەوە".
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا، پێشتر وتبووی، دەستپێکردنی شەڕی سارد لەنیوان ئەمەریکا و چین، دەبێتە مەترسیدارترین و گەورەترین ئاڵەنگاریی کە رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، ئەوەشی وتبوو "هەردوو وڵاتەکە توانای ئەوەیان هەیە جیهان وێران بکەن".
خ.غ
خ.غ