عارف قوربانی
شۆڕش به تەنیا كه‌سێكیش ده‌كرێت
پیاوێكی دۆستم هه‌یه ناوی كوێخا شه‌وكه‌ت كوێخا شه‌ریفی سه‌یدانه؛ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو و ناوداری ناوچه‌كانی كه‌ركوك و شوان و چه‌مچه‌ماڵن. له ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كوردییه‌وه له ساڵی 1961ه‌وه بۆ ئێستا له‌ناو جووڵانه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن و له‌و رێگەیهدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان بووه‌ته قوربانی. پیاوێكه خوێنده‌واریی نییه، به‌ڵام له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و مێژوویی‌دا هه‌ندێ پرسیار ده‌وروژێنێت، كه‌م خوێنده‌وار و شاره‌زای بواره‌كه په‌ی پێده‌به‌ن. قسە و سه‌رگوزشته‌ی زۆری هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا و بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م وتاره مه‌به‌ستمه بیگێڕمه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێی وایه (ئاده‌م و حه‌وا) كوردن.
ئه‌و ده‌ڵێت، هه‌موو میللـه‌تانی دنیا خۆیان مێژووی خۆیان نوسیووه‌ته‌وه، نه‌ك كه‌میان بۆ خۆیان نه‌نووسیوه، به‌ڵكو له دروستكردنی شانازی و به‌گه‌وره‌زانینی نه‌ته‌وه‌كانیان زیادهڕۆیشیان كردووه، به‌ڵام كه‌سیان ئاده‌م و حه‌وایان نه‌كردووه به موڵكی خۆیان. ته‌نیا میلله‌تێك كه خۆی مێژووی خۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه و خه‌ڵك مێژووی بۆ تۆماركردووه، ئێمه‌ی كوردین که وه‌ك چۆن تائێستا غه‌در له خۆمان ده‌كرێت، به‌خوا غه‌در له مێژووهكهشمان كراوه. مادام كه‌س ئاده‌م و حه‌وای نه‌كردووەته موڵكی خۆی، دیارە ئه‌وانیش كورد بوون، به‌ڵام مێژوونووسه‌كان به غه‌دریان زانیوه ئه‌و راستییه بۆ كورد بنووسنه‌وه.
له راستیشدا ئه‌وه‌ی وه‌ك مێژووی كورد تۆماركراوه و له كتێبخانه‌ی ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی جیهان و ئه‌رشیڤی كورد خۆیدا هه‌ڵگیراوه، مێژوویه‌كه كورد نه‌ینووسیوه‌ته‌وه، یان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مێژوونووسانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌وه كه دووژمنی كورد و داگیركه‌ری كوردستان بوون، نووسراونه‌ته‌وه، یاخود كه‌سانێكی دیكه‌ی ئه‌رمه‌نی و یۆنانی و رووسی و ئه‌وروپی نووسیویانه كه به‌ڵگه و نووسراوه‌كانی ئه‌وانیان كردووه به سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. بۆیه ده‌توانرێت به ره‌هایی بوترێت ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی مێژووی كورده‌وه نووسراوه، دووره له مێژووی راسته‌قینه‌ی كورده‌وه.
مێژوونووسێكی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، كورد جنۆكه‌ن و خوا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداون. بەشێک لە مێژوونووسانی ئێران ده‌ڵێن، ئێرانین، یه‌كێ ده‌ڵی ئارین، یه‌كێ ده‌ڵێ هیندۆئه‌وروپین. یه‌كێك ده‌ڵێت گۆتی و كاردۆخی و یه‌كێکی دیکە ده‌ڵێ، هیتی و لۆلۆین. ناكرێت كورد هه‌موو ئه‌و شتانه‌بێت كه له باره‌یه‌وه ده‌وترێت، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ده‌بێت مێژووی راسته‌قینه‌ی كورد بدۆزرێته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌شێك له رۆشنبیر و مێژوونووسان به كارێكی سه‌ختی ده‌زانن و مامۆستا مه‌سعود محەمەد لەبارەی سه‌ختیی دۆزینه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی كورد ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌موو زانسته‌ی فینۆلۆجی و كوردلۆجی و كوردناسی و ئاركیۆلۆجی و مێژووی رۆژهه‌ڵاتی نزیك و ساخكردنه‌وه‌ی تاو ته‌ئسیری تێكه‌ڵبوونی تیكههڵقژان و تێكچرمسانی میلله‌تان و زمانه‌كانی ئه‌م ناوچه پان و به‌رینه له‌ماوه‌ی دوو سێ هه‌زارساڵدا، كاری تاكه كه‌س نییه. كاری جیلێكی سه‌رله‌به‌ریش نییه. نه‌فه‌سی ئه‌م كاره له عومری تاكه‌كه‌س و تاكه جیل یه‌جگار درێژتره."
به‌ڵام له‌م ماوانه‌ی رابردوو دوو كتێبی زۆر گرنكم لەبارەی ره‌چه‌ڵه‌كی كورد و مێژووی زمانه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كتێبی یه‌كه‌میان (كورد كێیه) و كتێبی دووه‌م (مێژووی بزر و نه‌گێڕدراوه‌ی كورد) كه هه‌ردوو كتێبه‌كه سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش نووسیونی، ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره به‌ته‌نها كردوویه‌تی ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ی كردووه كه شۆڕش به ته‌نها كه‌سێكیش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی مسعود محەمەد پێی وابووه به ته‌مه‌نی جیلێك ناكرێت. سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش به به‌خشینی ته‌مه‌نی خۆی كردوویه‌تی.
پێش هه‌ر شتێك ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی له رابردوودا لەبارەی مێژووی كۆنی كورد، ره‌چه‌ڵه‌كی، زمانی، ئایینه‌كانی، نیشتمان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نووسراونه‌ته‌وه، مێژووی دروستكراون. به‌پشت به‌ستن به سه‌دان به‌ڵگه و دیكۆمێنتی زمانه‌وانی، ئاركیۆلۆژی، ئاسه‌وار، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كورد ناچنه‌وه سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی هیچ كام له‌وانه‌ی له رابردوودا بۆ مێژووی كورد نووسراونه‌ته‌وه، له هیچ شوێن و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌هاتوون. به‌ڵكو له‌وه‌ته‌ی خوا خه‌ڵقی كردوون هه‌ر كورد بوون و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه ژیاون.
ده‌یان به‌ڵگه‌ی زمانه‌وانی و نووسراوه‌ی مێژوویی له سه‌رچاوه‌ی بابلی، ئاشووری، په‌هله‌وی، ئه‌رمه‌نی و سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا ساخكردووەتهوه كه سۆمه‌ریه‌كان وه‌ك یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی، كورد بوون و زمانه‌كه‌یان هه‌مان زمانی ئێستای كوردی بووه. ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه چیرۆكی ئاده‌م و حه‌وا كه له (ئینجیل و ته‌ورات و قورئان)دا باسكراوه، به هه‌زاران ساڵ پێش ئه‌م كتێبه ئاسمانیانه له كتێبی سۆمهرییهكاندا هه‌بووه و سۆمه‌ریه‌كان ئاده‌میان به باپیری خۆیان ناوبردووه.
هه‌رچه‌نده له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا زۆر نووسه‌ر و مێژوونووس و ئه‌كادیمیستی كورد كتێبیان لەبارەی مێژووی كورد نوسیووه‌ته‌وه. هه‌وڵی زۆریان داوە بگه‌نه حه‌قیقه‌تی ره‌چه‌ڵه‌كی كورد و زمانه‌كه‌ی، به‌ڵام نه‌یانتوانیوە خۆیان له كاریگه‌ری ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ی بۆ مێژووی كورد نوسراوه‌ته‌وه به دوور بگرن. بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌مه یه‌كه‌مین كتێبی نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورده دوور له کاریگەریی ئه‌و مێژووه دروستكراوه‌ی له رابردوو بۆ كورد نوسراوه‌ته‌وه. یه‌كه‌مین كتێبی مێژووی كورده كورد نووسیوێتی. زۆر گرنگه كورد به ره‌چه‌ڵه‌ك و مێژووی خۆی ئاشنابێت، ئه‌م دوو كتێبه خزمه‌تێكی گه‌وره به خوێنه‌ری كورد له ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوو دەکەن، له‌وه‌ی خۆیان بناسن.
بۆیه داواكارم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاكه دامه‌زراوه و قه‌واره‌ی دانپێدانراوی كورد كه خاوه‌ن سیستمی په‌روه‌رده‌یی و دامه‌زراوه‌ی زانستی و ده‌یان زانكۆ و پهیمانگەیه، پێویسته وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕیار بدات هه‌رچی كتێبی مێژوو هه‌یه بخرێنه لاوه و چیتر به‌هه‌ڵه مێژووی كورد نه‌خوێندرێت، ئه‌م دوو كتێبه بكرێنه مه‌نهه‌جی خوێندنی وانه‌ی مێژوو. بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ر كه‌سێكی دیكه خۆمان به مێژووی خۆمان ئاشنابین و بزانین ئێمه كێین. چه‌ند هه‌زار ساڵه له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین و باو و باپیرانمان كێ بوون، زمانمان، جوگرافیامان، ئایینمان كه هه‌موویان داگیركراون و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیکە كردوویانن به موڵكی خۆیان.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتیوانی مادی بكرێت وه‌ربگێڕدرێت بۆ سه‌ر زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی، پاشان بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئیسپانی و فه‌ره‌نسی و به ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی جیهاندا بڵاوبكرێنه‌وه كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌یان كتێبی مێژووی لەبارەی سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مێژووی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانیان. هه‌روه‌ها پێویستیشه له ده‌زگایه‌كی زانستی وه‌ك زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه كۆنترین زانكۆی كوردستانه بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری ببه‌خشێت به نووسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك رێزلێنانێكی مه‌عنه‌وی له‌پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به مێژووی كوردی كردووه.
خ.غ