کوردستانی

بۆ ئەمساڵ رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەمساڵ رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاریکرا
مەودا میدیا -
 
ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان رایدەگەیەنێت رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەمان بۆ ئەمساڵ دیاری کرد و سەرفیترە بۆ هەر کەسێک سێ هەزار و 500 دینارە.
 
ئەمڕۆ 27ی ئازاری 2023 ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان لە فتوایەکدا رایگەیاند "بەلایەنی کەمەوە رێژەی سەرفیترە بۆ هەر کەسێک سێ هەزار و 300 دینارە کە دەبێت بیدات".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ هەر رۆژێکیش بەڕۆژوو نەبوون ئەندازەی فیدیەکەی بریتییە لە سێ هەزار و 500 دینار، ئەو پارەیەیشی بۆ زەکاتی تێدا واجبە بریتییە لە حەوت ملیۆن و 200 هەزار دینار".
 
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەدا "نیسابی زەکات بریتییە لە حەوت ملیۆن و 200 هەزار دینار واتە هەر کەس ئەو بڕە پارەیەی هەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیبێت دەبێت بۆ هەر ملیۆنێک، 25 هەزار دیناری عیراقی بە زەکات بدات بە هەژار و کەم دەرامەت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan