کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن لە 15 دوکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن لە 15 دوکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن لە 15 دوکان لە ناوبازاڕی سلێمانی دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن".

ئاماژر بەوەکراوە "ئەو دوو کەسە دزییان لە زیاتر لە 15 دوكان لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی كردبوو.لە ئێستادا تۆمەتباران (ع،س،أ لەدایبكبووی 2005 - أ،س،ح لەدایكبووی 2003) بە ناسنامە عەرەب ، بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن