کوردستانی
سلێمانی.. هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕ و شەقام و شوێنەگشتییەکان و گەڕەکەکانی شاری سلـێمانی ماوەی چەند رۆژێکە بە سەرپەرشتی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی پێکردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێپرسراوی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت "ئەم هەڵمەتە هەموو شاری سلێمانی دەگرێتەوە".
زەردەشت رەفیق، لێپرسراوی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵمەتی رشاندنی دەرمان لە شاری سلێمانی بەمەبەستی رێگریکردن کەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە و ئەم هەڵمەتە هەموو شاری سلێمانی دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمشەو کاتژمێر 7:30 خولەک گەڕەکەکانی کارێزەوشک و سەرچنار و شەقامی سی مەترییەکی ئازادی دەرمانی لێ دەرشێنرێت و داوامان کردووە هاوڵاتییان لەکاتی رشتنی دەرمانەکەدا هاتووچۆ نەکەن و دەستگێڕەکان کەلوپەلەکانیان لابەرن".
زەردەشت رەفیق وتی "ئەو دەرمانە هیچ زیانێکی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتییان نییە، هەروەها هاوڵاتییان لەدوای رشتنی دەرمانەکە دەتوانن هاتووچۆ بکەن".